Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر – AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
فاتیح یڵدز ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پیرۆزبایی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به سه‌ركه‌وتوویی له نێچیرڤان بارزانی كردووه و نووسیوویه‌تی "هیوام خواست له میانی نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمدا له حكوومه‌تی نوێ‌دا وه‌زاره‌تێك بدرێت به توركمانه‌كان. سه‌رنجم بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا-هه‌ولێر كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌ی دێنه رێمان به گشتیی و به تایبه‌تی له كاروباری گومرکدا".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌ی فاتیح یڵدزدا هاتووه "له كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جه‌ختم له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق كرده‌وه. ئاماژه‌م به‌وه‌شدا كه له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌رفه‌تی گرنگ بڕه‌خسێندرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌م له به‌غدا هه‌م له هه‌ولێر".