Mohammed Baqi Hussein
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2017
پیۆنگیانگ - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، هان سۆنگ ریۆڵ رایگه‌یاند، ئاماده‌ی جه‌نگن و گوتی: "هه‌رچییه‌ك له ئه‌مریكاوه دێن با بێت، ئێمه ده‌ره‌قه‌تی دێین. به ته‌واوی ئاماده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا".
هان كه به‌رپرسه له كاروباری ئه‌مریكا، له پیۆنگ یانگی پایته‌خت لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ په‌یامنێری ئەسۆشیهیتید پرێس دا و رایگه‌یاند، تویته‌كانی تره‌مپ و مانۆڕه سه‌ربازییه‌كان، فشاری نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریای به‌رزكردووه‌ته‌وه.
هان هۆشداری دایه ئه‌مریكا و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت ده‌چینه جه‌نگه‌وه. له ئێستادا چه‌كی ئه‌تۆمیی به‌هێزمان هه‌یه".
جه‌ختیشیكرده‌وه کە له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستنه‌وه.
هان راشیگه‌یاند، مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور، ناردنی كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكی USS Vinson و هێزێكی ده‌ریایی بۆ كه‌ناراوه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا و تویته‌كه‌ی تره‌مپ كه ده‌ڵێت، "كۆریای باكوور بۆ به‌ڵا ده‌گه‌ڕێت"، گرژییه‌كانی له ناوچه‌كه زیاتر كردووه.
ناوبراو گوتیشی: "تره‌مپ به گوته توند و زبرهكانی هه‌میشه كاری تێكده‌رانه ئه‌نجامده‌دات. ئه‌وه‌ی كێشه دروست ده‌كات كۆماری گه‌لی دیموكراتی كۆریا نییه، به‌ڵكو ئه‌مریكا و تره‌مپه".
سه‌باره‌ت به مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور هان گوتی: "تا هه‌ڕه‌شه و گێچه‌ڵه‌كان و مانۆڕه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام بێت، به‌رده‌وام ده‌بین له په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه بنه‌مای به‌رگریی نیشتمانیمانه. هه‌رچییه‌ك له ئه‌مریكاوه دێن با بێت، ئێمه ده‌ره‌قه‌تی دێین. به ته‌واوی ئاماده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا".