Dmitri Chirciu
18 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2022
مۆسكۆ-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن له ئه‌مریكا و ناتۆ سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش، رایگه‌یاند: "هه‌ندێك هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ژماره‌یه‌ك دیدار له‌وباره‌یه‌وه ساز ده‌كرێن".
سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا كرواتییهكهی، گۆردن رادمان دوای كۆبوونه‌وه‌یان له مۆسكۆی پایته‌خت، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
لاڤرۆڤ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌شنووسی دوو رێككه‌وتنمان له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا داوه‌ته ئه‌مریكا و ناتۆ سه‌باره‌ت به گره‌نتییه ئه‌منییه‌كان و رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و وهڵامانهین كه به‌ڵێن درابوو سه‌باره‌ت به رهشنووسهكان كه داومانه به ئه‌مریكا و ناتۆ، بماندرێتهوه. هه‌ندێك هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ژماره‌یه‌ك دیدار له‌وباره‌یه‌وه ساز ده‌كرێن".
گوتیشی: "پرسیاره‌كانمان بریتییه له‌وه‌ی خۆرئاوا به‌رپرسیارێتییه‌كانی كه له به‌ڵگه‌كانی لووتكه‌كانی رێكخراوی هاریكاریی و ئاسایشی ئه‌ورووپا كه له ساڵی ١٩٩٩دا له ئیستانبوڵ و ٢٠١٠ له ئاستانا، هاتوو، به چ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێی ده‌كات. له‌م به‌ڵگانه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ناكرێت وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر حسابی ئاسایش وڵاتانی دیكه ئاسایشی خۆیان به هێز بكه‌ن".