Fatma Esma Arslan
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
داكار – AA
پشتیوانانی سه‌رۆكی پارتی نیشتمانیی سه‌نیگال بۆ كار، پێكهاته نهتهوهیییهكان و پێكه‌وه ژیان PASTEF، ئۆسمانه سانكۆ كه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر له مانگی ئادار له سه‌نیگال ده‌ستگیر كرا و ئه‌مه‌یش بووه هۆی توندترین توندوتیژی له‌و وڵاته، بۆ ئازادی سەرکردەکەیان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
پشتیوانانی سانكۆ له‌سه‌ر داوای بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی دیموكراسی كه له‌لایه‌ن پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێك هێندراوه، له مه‌یدانی ناشن له داكاری پایته‌خت گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوای ئازادكردنی سانكۆیان ده‌كرد و دروشمیان له دژی سهركۆمار، ماكی ساڵ و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌گوته‌وه.