Alaattin Doğru
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
پاریس – AA
هه‌زاران گه‌نج له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌شدارییان له ئاهه‌نگێكدا كرد كه پێشتر له رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ دانابوو، پۆلیسیش له‌گه‌ڵ كاتی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆدا له كاتژمێر ٢٣:٠٠ه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه‌ی به گه‌نجه‌كان كرد.
هه‌زاران كه‌س كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و ئاهه‌نگه‌دا له مه‌یدانی ئینڤاڵیدیس له ناوچه‌ی حه‌وتی پاریس گردبوونه‌وه.
پۆلیس به‌هۆی نه‌به‌ستنی ده‌مامك وێڕای بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كاتژمێر ٢٣:٠٠ه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ده‌ست پێكرد و به گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه‌ی به گه‌نجه‌كان كرد. گه‌نجه‌كانیش بەرپەرچی پۆلیسەکانیان دایەوە و به پێدادانی کەلوپەلی و ئەشیای بەردەستیان، وه‌ڵامی پۆلیسیان دایه‌وه.