Zafer Fatih Beyaz
11 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
به فه‌رمانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ر له لووتكه‌ی ناتۆ كه بڕیاره له برۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌بچێت، شاندێكی باڵای توركیا سه‌ردانی لیبیا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، شانده‌كه له هه‌ریه‌ک له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار، وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر، سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان، سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن پێكهاتوون.
له سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه‌دا شانده‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی لیبیا، عه‌بدولحه‌مید دیبه‌یبه و هاوتا لیبییهكانیان كۆده‌بنه‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شانده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا، محه‌مه‌د مه‌نفی-ش كۆببنه‌وه.