Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
لایەنگرانی هەردوو کاندید، دۆناڵد ترەمپ و هیلاری کلینتۆن لەشەوی دیارییکردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکادا، لەبەردەم کۆشکی سپیدا کۆبوونەوە.
سەرەتا لایەنگرانی کاندیدی دیموکراتەکان، هیلاری کلینتۆن هاتنە بەردەم کۆشکی سپی و پێشبینی ئەوەیان دەکرد کاندیدەکەیان هەڵبژاردنەکان بباتەوە، هەربۆیە دەستیان بەچاوەڕێکردن کرد.
دواتر کە وردە وردە روونبوویەوە کلینتۆن هەڵبژاردنەکە دەدۆڕێنێت، ژمارەیەکی کەم لە لایەنگرانی ترەمپ روویان لە گۆڕەپانەکەی بەردەم کۆشکی سپی کرد. پاشان لەپڕ ژمارەکە زیادی کرد و بووە هەزاران کەس.
ئەمەش بووە هۆی ئەوی دەمەقاڵە لەنێوان لایەنگرانی ترەمپ و کلینتۆن درووست ببێت و قسە بەیەکتر بڵێن. بەڵام دواتر لایەنگرانی کلینتۆن ئەو ناوەیان بەجێهێشت.