Adam Abu-bashal
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
ئابوجا – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له شاری بێنین سەربە ویلایەتی ئیدۆ باشووری نێجیریا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی نێجیریا، كێننی ئۆباتێرۆ رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی گبێتیكون له رووباری بێنین رووی داوه.
له ئاكامدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی دیكه‌یش بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و رزگاركردن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.