Recep Şakar,Muhammet Ali Kemal
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
مێلبۆرن - AA
له‌دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی له شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا كرایه له‌لایه‌ن تیرۆریستی ئوستڕالی، برێنتن هاریسن تاره‌نت-ه‌وه كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت، له ئوستڕالیا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان به‌رزكرانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای ڤیكتۆریاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه خوێنرێژانهكانی كرایستچهرچهوه، له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا له سه‌رانسه‌ری پارێزگای ڤیكتۆریا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان زیادكراون.
ئه‌فسه‌ری پۆلیس، وێندی ستیندام وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر پارێزگاكه درووستكردووه و رایگه‌یاند: ''ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌م جۆره رووداوانه رێگه خۆشده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیاندا هه‌ست به نیگه‌رانیی بكه‌ن، بترسن و له دڵه‌راوكێدا بژین. ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه ئاسایشی دانیشتوانی پارێزگای ڤیكتۆریا كاری له پێشینه‌ی پۆلیسی ڤیكتۆریایه''.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێوشوێنه زیادكراوه‌كان له كۆتایی هه‌فته‌دا چڕتر بكرێنه‌وه به تایبه‌ت له میانی پێشبڕكێی گراند پریكسی فۆرمولا وه‌ن كه له مێڵبۆرن سازده‌كرێت و ‘‘رۆژی كراوه‌ی مزگه‌وت‘‘ كه له‌لایه‌ن كۆنسه‌ی ئیسلامی ڤیكتۆریاوه له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی پارێزگاكه رێكده‌خرێت.