Abdullah Shukur
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کراوەتە سەر مزگەوتێک لە نیوزلەندا رایگەیاند کە ئەمە لە ئەنجامی "دوو روویی وڵاتانی رۆژئاوا لە بەرامبەر موسڵمانان" ھاتووەتە ئاراوە.
محەمەد جەواد زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە کە سزا نەدان بەھۆی دەمارگیریی لەبەرامبەر موسڵمانان، زەمینەی بۆ ھێرشە تیرۆریستییەکان ئامادە کردووە.
زەریف نووسیوویەتی: "سزا نەدان بەھۆی دەمارگیریی لەبەرامبەر موسڵمانان، دەرگای بۆ توندڕەوانی جوولەکە بە سووکایەتیکردن بە موسڵمانان و چوونە ژوورەوە بۆ نێو مزگەوت و ھاوکات کوشتنی ٤٩ موسڵمان لە پەخشی راستەوخۆ لە لایەن تیرۆریستان لە نیوزلەندا کردووەتەوە. پێویستە دوور روویی رۆژئاوا لە بەرامبەر ئەمە کۆتایی پێ بێت".