Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایستچه‌رچ ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كداریه‌ی كرایه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور له نیوزله‌ندا دوا.
جاسیندا ئاردێرن رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پۆلیسی نیوزله‌ندا له دوای ئه‌و دوو هێرشه سێ پیاو و ژنێكیان ده‌ستگیر كرد.
----------------------------------------------------------------
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستڕالیا: "هێرشه‌كه تووشی سه‌رسووڕمانی كردووم"
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستڕالیا سكۆت مۆریسۆن رایگه‌یاند كه له‌به‌رامبه‌ر هێرش كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت له شاری كریستچهرچی دوورگه‌ی باشووری نیوزله‌ندا سه‌رم سووڕماوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستڕالیا سكۆت مۆریسۆن رایگه‌یاند كه له‌به‌رامبه‌ر هێرش كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت له شاری كریستچهرچی دوورگه‌ی باشووری نیوزله‌ندا سه‌رم سووڕماوه.
مۆریسۆن له تویته‌ر و له‌هه‌ژماری خۆی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردۆته‌وه له‌باره‌ی هێرش كردنه سه‌ر دوو مزگه‌وت.
-------------------------------------------------------------
مۆریسۆن ده‌ڵێت، "هه‌واڵی هێرشی چه‌كداری له كریستچهرچی نیوزله‌ندا منی تووشی سه‌رسووڕمان كرد. دۆخه‌كه هێشتا پێشهاتی هه‌یه به‌ڵام بیرمان له‌گه‌ڵ نزاكانمان لای كیڤی (ناوێكه له نیوزلهندییهكان نراوه) ئامۆزاكانمانه".
به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا چوار كه‌س ده‌ستگیركران
چوار كه‌س كه یه‌كێكیان ژنه به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر دوو مزگه‌وت له كاتی نوێژی هه‌ینیدا به‌چه‌ك له شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور له نیوزله‌ندا، ده‌ستگیر كران.
چوار كه‌س كه یه‌كێكیان ژنه به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر دوو مزگه‌وت له كاتی نوێژی هه‌ینیدا به‌چه‌ك له شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور له نیوزله‌ندا، ده‌ستگیر كران.
له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاره‌كه.
پۆلیسی نیوزله‌ندا له دوای هێرشه‌كان سێ پیاو و ژنێكیان ده‌ستگیر كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاتە، جاسیندا ئاردێرن دوای هێرشه‌كان رایگه‌یاند: "له‌و قۆناغه‌دا زانیاری ناده‌م له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانی و برینداره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێكه له رۆژه هه‌ره ره‌شه‌كانی نیوزله‌ندا. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی روویداوه كرده‌یه‌كی توندوتیژی نائاسایی نیه".
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، ئه‌حمه‌د ئه‌رگین به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "خه‌مبار و شڵه‌ژاوین، له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین".