Şenhan Bolelli
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
مه‌درید – AA
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە دژبە ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هونه‌رمه‌ندی راپ، پابلۆ هاسێل له شاره‌كانی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوون، ٤٤ كه‌س ده‌ستگیركران و زیاتر له ٣٠ ی دیكه‌یش برینداربوون.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هونه‌رمه‌ندی راپ، پابلۆ هاسێل له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كاردانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی لێكهوتهوه له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و شاره‌كانی دیكه‌ی ئیسپانیا كه به‌تۆمه‌تی ستایشكردنی تیرۆر و سووكایه‌تیكردن به خێزانی شای ئیسپانیا حوكمی زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه.
خۆپیشاندانه‌كانی مه‌درید و بارسێلۆنا و شاره‌كانی دیكه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ره رادیكاڵه‌كانی سه‌ربه گرووپه چهپڕەوهكان و هێزه ئه‌منییه‌كان لێكهوتهوه.
خۆپیشانده‌ران به‌ردیان له پۆلیس ده‌گرت و زبڵدانەکانیان سووتاند و زیانیان به فرۆشگا و ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یاند. له‌به‌رامبه‌ردا پۆلیس گازی فرمێسك‌ڕێژ، بۆمبی ده‌نگی و گولـله‌ی پلاستیكی به‌كار هێنا.
١٥ خۆپیشانده‌ر له مه‌درید و ٢٩ خۆپیشانده‌ری دیكه‌یش له بارسێلۆنا و شاره‌كانی دیكه ده‌ستگیركران.
زیاتر له ٣٠ كه‌سیش به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه برینداربوون.