Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
مۆسكۆ - AA
فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ ٧٣٧-٨٠٠ به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له بزوێنه‌ره‌كه‌یدا له رووسیا به ناچاریی نیشته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ ٧٣٧-٨٠٠ كه له شاری میرنی-یه‌وه بۆ مۆسكۆ به ناچاریی له شاری سكتیڤار نیشتووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه فڕۆكه‌كه سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی ئالرۆسایه و ١٥٧ سه‌رنشین و ٦ كارمه‌ندی تیمی فڕۆكه‌وانی تێدا بووه، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی گریمانه‌كراو له بزوێنه‌ره‌كه‌یدا نیشتووه‌ته‌وه.
باس لهوهشكراوه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه درێژه‌یان هه‌یه.
رووسیا له دوای رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له ئه‌سیۆپیا، بڕیاری دابوو كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌رووی فڕۆكه‌كانی جۆری بۆینگ ٧٣٧ ماكسدا دابخات.