Mustafa Melih Ahıshalı
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2020
تاران - AA
رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی رایگەیاند کە وڵاتەکەی بە ئەنجامدانی هێرشە مووشەکییەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گورزێکی توندی لە ئەمریکا وەشاند و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا تەنها بە کاری سەربازی بەس نییە.
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە گوتارێکدا باسی لەو هێرشە مووشەکییە کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن وڵاتەکەیەوە کرایە سەر دوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی گوتی: "سەرکووتانە هێرشە مووشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر دوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامدراوە، روونە کە دوژمنانی ئێمە ئەمریکا و ئیسرائیلە، جگە لەوەیش شەوی رابردوو گورزێکی توندمان لە ئەمریکا وەشاند".
جارێکی دیکە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی رەتیکردەوە کە دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکادا دەست پێ بکەنەوە و گوتی: "ئەو دانوستانەی کە سەبارەت بە ئەتۆمی سازکرابوو سەرەتایەک بوو بۆ دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، پێویستە ئەمریکا باش ئەوە بزانێت کە بوونی لە ناوچەکەدا، رەتکراوەیە".
بەره‌بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای پاسداران رایگەیاندبوو کە لە چوارچێوەی تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی-دا، ژمارەیەک مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆژئاوای ئه‌نبار كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیایدا جێگیرن.
میدیای ئێران بڵاویان کردبوویەوە كه لانیكه‌م ٨٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌هۆی هێرشی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێڕاق کوژراون.
دوای هێرشەکەش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند کە لەبارەی هێرشەکەوە ئاگادار کراوەتەوە و لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکات.
لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکان لە سەرتاسەری عێراق جێگیرکراون.
رۆژی هەینی سێی ئەم مانگە وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو کە فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا له‌سەر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
له هێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هەروەها ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سەربە سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران.
له‌دوای رووداوه‌كه رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندبوو "به رۆیشتنی ئه‌و (قاسم سولەیمانی)، ئه‌و كاره‌ی كه ئەنجامی دەدا ناوه‌ستێنرێت و رێبازه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت. تۆڵه‌یه‌كی تاڵ چاوه‌ڕوانی تاوانبارانه".
ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می سه‌رانسه‌ری له ئێران راگه‌یاندبوو، و له جێگه‌ی سوله‌یمانی-یش عه‌مید ئیسماعیل قائانی دانابوو.
له‌دوای هێرشه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد "تۆڵه‌یه‌كی توند" له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنێكی گونجاو‌دا.