Zehra Melek Çat,Ramal Abdullah Mahmood
25 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ – AA
له كاتێكدا خێزانێكی سووری له ئیستانبوڵ به بۆنه‌ی هاتنه دنیای چواره‌مین منداڵیان شادومانن هاوكات دایكی ئه‌و منداڵه به ده‌ست نه‌خۆشی و چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
عیزه‌ددین جاسم رایگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێك دوای تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی خه‌وله‌ی هاوسه‌ری چوونه لای زۆربه‌ی دكتۆره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیستانبوڵ و ده‌ركه‌وت كه گرێیه‌ك له پشت چاوی هاوسهرهكهوهوه هه‌یه كه دوو سانتیمه‌تر و چوار ملیمه‌تره.
جاسم كه به هۆی جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یه‌وه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاواره‌ی توركیا بووه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ژانه‌سه‌ری هه‌بووه و له له‌دایكبوونی هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌دا نه‌یتوانیووه له جێ بێته ده‌ره‌وه و گوتی: "به‌رده‌وام ده‌ڕشایه‌وه و چاوی ئه‌ستوور ده‌بوو، دكتۆر گوتی له‌وانه‌یه به هۆی دووگیانییه‌وه بێت. دكتۆر نه‌ماوه رووی تێنهكهم. چاوه‌كانی ره‌ش ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاون. كێشی له ٨٥ كیلۆگرامەوه بۆ ٤٥ كیلۆگرام دابه‌زیووه. دوای له دایكبوونی ئه‌و منداڵه‌مان له نه‌خۆشخانه‌ی گۆزته‌په پشكنینی بۆ كرا و گوتیان گرێیه‌ك له مێشكی دا هه‌یه كه دوو سانیمه‌تر و چوار ملیمه‌تره. دكتۆره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كۆلێژی جهراهپاشای پزیشكی زانكۆی ئیستانبوڵ پێیان گوتین گرێیه‌كه زۆر گه‌وره‌یه و ناتوانین لێزهی لێ بده‌ین.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.