Sarmand Hameed
25 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ریاز - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران دامەزراندنی عەبدولناسر هیممەتی لە پۆستی پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی پەسندکرد.
ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا بڵاویکردەوە "ئەنجوومەنی وەزیران ستایشی کارەکانی پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی، وەلیوڵڵا سەیف-ی کردووە لەماوەی راپەڕاندنی ئەرکەکانی".
ئیرنا ئاماژەی بەوە نەکردووە کە پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی ئێران بەخواستی خۆی دەستی لەکارکێشاوەتەوە یان لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
ئەم هەنگاوەی حکوومەتی ئێران دوای ئەوە دێت کە نرخی دراوی ئێرانی (ریال) لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە هۆی ئەو گەمارۆیانەی کە ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوویەتی بە هۆی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.