Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
له ئاكامی ئه‌و رووداوانه‌ی له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سیاسه‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته روویانداوه، زیاد له 700 خوێندكاری ئاماده‌یی ده‌ستگیركراون.
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ڕه‌نسا كه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دوێنێ پێنجشەممە له میانی رووداوه‌كانی ناو خۆپیشاندانه‌كاندا كه بۆ پرۆتێستۆكردنی ماكرۆن و سیاسه‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی رێكخرابوو، له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته زیاد له 700 خوێندكاری ئاماده‌یی ده‌ستگیركراون.
رۆژی رابردوو له 280 خوێندنگای ئاماده فه‌ڕه‌نسا، ده‌وام راگیرا.