reva haci
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
كه‌ركووك - AA
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا له شاری كه‌ركووك ته‌واو بووه.
له‌لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، لێپرسراوی كارگێری ناوه‌ندی تۆماریی ڤیزا، په‌یامی یڵماز رایگه‌یاند كه ئاماده‌كارییه‌كانی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی ڤیزا له كه‌ركووك ته‌واو بووه و سیسته‌مه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته تێست ده‌كرێت و دواتر به‌ڕووی هاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه.
یڵماز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ركاتێك بۆ باڵیۆزی توركیا له به‌غداد فاتیح یڵدز و به‌رپرسانی ئیداری كه‌ركووك گونجاو بوو، له‌و كاته‌دا مه‌راسیمی ره‌سمی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
یڵماز ئاماژه به‌وه ده‌كات به مه‌به‌ستی ئاسانكاری و خێراكردنی رێكاره‌كانی تۆماری ڤیزا له ناوه‌نده‌كه ته‌واوی رێكاره‌كان چوار خولهك ده‌خایه‌نێت و گوتی، ''پلانمان هه‌یه رۆژانه ٢٠٠-٤٠٠ ڤیزا بده‌ین''.
په‌یامی یڵماز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌واوی رێكاره‌كانی پێدانی ڤیزای هاووڵاتیان له دوو رۆژدا ته‌واو ده‌بێت.
له ئێستادا هاووڵاتیانی عێراق ده‌توانن له‌رێگه‌ی ناوه‌نده‌كان له به‌غدا، هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ڤیزای توركیا وه‌رگرن.