Hemn Baban
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
هه‌ولێر-AA
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك، سالم شه‌به‌ك له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كۆی 56 گوند کە دانیشتووانەکەی پێكهاته‌ی شه‌به‌كن هێشتا 26یان له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماون و ده‌ڵێت "70 له‌سه‌دی ناوچه‌كانی شه‌به‌ك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه وێران كراون".
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك، سالم شه‌به‌ك له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای ده‌كات هێشتا كه‌متر له نیوه‌ی گونده‌كانی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له‌ده‌ستی داعشدا ماون.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو روونی كرده‌وه: "ژماره‌ی گونده‌كانی شه‌به‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا بریتیین له 56 گوندن و ئێستا 30 گوند له‌وانه رزگاركراون و ئه‌وه‌ی ماوه 26 گوندمان هێشتا لە ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعشدان، ئێمه زۆر گه‌شبینین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له رزگاركردنی گونده‌كانی دیكه‌ی شه‌به‌ك، سوپای عێراق گه‌یشتووه‌ته گوندی بازیوه كه ته‌نها پێنج كیلۆمه‌تر له مووسڵه‌وه دووره، هه‌روه‌ها له‌و دیوی بازیوه گوندی گۆگجه‌لی له گه‌ڕه‌كی حه‌ی ئهلقودسهوه له نزیك له مووسڵه‌وه‌یه و زۆر نزیكه لێی، ئه‌مڕۆ گونده‌كانی خۆرسابات و عومه‌ر قامچی و فازڵییه پاككراوه‌ته‌وه".
شه‌به‌ك گوتیشی: "ئێمه ده‌بینین پێشمه‌رگه گه‌مارۆی له‌سه‌ر باشیك داناوه و چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه ئه‌ویش رزگارده‌كرێت، له‌لایەکی دیكه‌شه‌وه گوندی موه‌فه‌قیه و ته‌یراوه و تۆپزاوه و ئه‌بو جهربوعهش رزگاركراون، بۆیه به‌گشتی 26 گوندمان ده‌مێنێت كه به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌ن، ئێمه گه‌شبینین ئه‌و گوندانه‌ش به‌زووترین كات له‌لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه رزگار بكرێن".
شه‌به‌ك پێكهاته‌یه‌كن له شیعه‌ی جه‌عفه‌ری داده‌نرێن له‌گه‌ڵ به‌شێك له سونه‌ش، یه‌كێكن له پێكهاته‌كانی عێراق و له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ نیشته‌جێن و چه‌ندین گوندییان هه‌یه، به‌پێی ئاماره‌كانی عێراق له ساڵی 1977 ژماره‌ی شه‌به‌ك 80 هه‌زار كه‌س بوون، ئێستا ژماره‌یان به زۆر زیاتره .
ئه‌گه‌رچی زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه به‌درێژایی ساڵانی رابردوو شه‌به‌ك له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا تواونه‌ته‌وه و له‌پاڵ زمانی خۆیان به عه‌ره‌بی و كوردیش قسه ده‌كه‌ن و به‌شێكیان خۆیان به‌كورد ده‌زانن و به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب تێكه‌ڵ بوون. هه‌روه‌ها كێشه مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراق ئه‌وانیشی دابه‌ش كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌شی له پێكهاته‌ی شه‌به‌كن و هێشتا به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌ن و رزگارنه‌كراون، سالم شه‌به‌ك گوتی: "208 كه‌سمان له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له نێو گونده‌كانمان ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ستی داعش ماون خه‌ڵكێكی تریان بردووه، بۆیه ژماره‌كه زیاتره، ئه‌توانیین بڵێین ئێستا زیاتر له 300 كه‌س له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له ده‌ستی داعشدان".
سه‌باره‌ت به چارەنووسی ئه‌و ناوچانه‌ی کە زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی له پێكهاته‌ی شه‌به‌كن له دوای رزگاركردنی ناوچه‌كان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، سالم شه‌به‌ك گوتی" ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، ئێمه داواده‌كه‌ین پێشمه‌رگه هه‌موو گونده‌كانی شه‌به‌ك بگرنه‌وه و بیپارێزن، هه‌روه‌ها ژوورێكی كرد هاوبەشه‌كان هه‌یه و ئێستا له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ماهه‌نگی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن گونده‌كان دابه‌ش بوون بۆ گرتنه‌وه، ئێمه وه‌كو شه‌به‌ك له‌دوای رزگاركردنی مووسڵ و ئه‌و شوێنانه ئاره‌زوو ده‌كه‌ین بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی ناوچه‌كانی شه‌به‌ك نشینیش به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی: "زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون پێش داعش و هه‌موو كارگه‌كانی بلۆك و حه‌لان و شتی تریش به‌ده‌ستی ئێمه‌وه بوو، ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌توانم بڵێم 70 له‌سه‌دی گونده‌كانی شه‌به‌ك وێران بوون".