Muhammet Ali Kemal
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
لەسووریا لەئەنجامی بۆردوومان و هێرشی تۆپخانەکانی سەر بەرژێمی ئەسەد و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر شارۆچکەی جسرشغور لە ئدلیب، کەسێک کوژرا و لانیکەم 10ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە لۆکاڵییەکانەوە دەستکەوتوون، ماوەی چوار رۆژە بۆردوومانەکانی سەر شارۆچکەکە بەردەوامن و ئەمڕۆش درێژەیان هەبووە و تۆپباران و هێرشەکان هەر لەبەیانی زووەوە بۆ سەر ناوەندی شارۆچکەکە و گوندەکانی دەوروبەری دەستیان پێکردووە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش تا ئێستا کەسێک کوژراوە و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی هێرشەکاندا لەناوچەکە کوژراون بۆ 13 کەس بەرزبوویەوە.