Dmitri Chirciu,Ramal Abdullah Mahmood
04 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2019
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرێملین، دیمیتری په‌سكۆڤ له‌باره‌ی راده‌ستكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ به توركیا رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه توركه‌كانمان له قۆناغی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی راده‌ستكردنی ئێس-٤٠٠داین".
په‌سكۆڤ له مۆسكۆی پایته‌خت له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانێكدا كه پرسی: "ئایا ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی كڕینی ئێس-٤٠٠ گرووپێكی كار له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێك بهێنێت؟"، گوتی: "پێویست ناكات ئه‌نقه‌ره له‌مباره‌یه‌وه زانیاری به‌ئێمه بدات. چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه. له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه توركه‌كانمان له قۆناغی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی راده‌ستكردنی ئێس-٤٠٠داین. توركیا ده‌توانێت راوێژ به وڵاتانی سێیه‌م بكات له باره‌ی پلانه‌كانی خۆیه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، جه‌ختی له‌سه‌ر پێكهێنانی گرووپی كاری هاوبه‌ش كردبووه‌وه له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ له رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه.