Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Rewa Mahmood Hasan
04 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2019
ئیدلب-AA
هاووڵاتیانی سووریایی لە شاری ئیدلب-ی باکووری رۆژئاوای سووریا، جەژنێکی دیكهیان لەژێر بۆردومانی چڕی رووسیا و هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکاندا کردەوە.
بەشێکی هاووڵاتیانی سووریایی کە بەهۆی جەنگی ناوخۆوە زێدی خۆیان جێهێشتووە، لە کەمپەکانی سەر سنووری تورکیا-سووریا ژیان بەسەر دەبەن و جەژن دەکەن.
کەمپنشینەکان لەو مزگەوتانەدا نوێژی بەیانی جەژنیان کرد کە لە چادرگەکاندا دروستکراون و باس لە گرنگی برایەتی و خواپەرستی دەکەن و، نزا دەکەن بۆ وەستانی هێرشەکان و گەیشتن بە خۆشگوزەرانی.
حوسەین دبەیس یەکێکە لەو ئاوارانەی لە کەمپەکانی نزیک گوندی ئاتمە لە شارۆچکەی کەفرەنبودەی باکووری رۆژئاوای شاری حەما نیشتەجێیە ئاماژە بەوە دەکات كه بەهۆی بۆردومانی رژێمەوە بەپەلە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و تا ئێستا ئاگاداری زۆرێک لە کەسوکاریان نین، هەر بۆیە ناتوانن جەژنە پیرۆزەیان لێبکەن.
دبەیس دەڵێت، "نوێژی جەژنمان کرد. بەو پارەیەی بەدەستمانەوەیە شتمان بۆ منداڵەکان کڕی. لەگەڵ هەندێک لە کەسوکارەکانمان جەژنە پیرۆزەمان کرد. ئەوانەی تر نازانین لەکوێن".
دبەیس باس لەوە دەکات ئەو بیری کەسوکار و هاوەڵان و گوندەکەیان دەکات هیواخوازە جارێکی دیكه جەژن لەگەڵ دۆستەکانیدا بکاتەوە لە گوند و دەڵێت، "خەمێکمان هەیە بەڵام کە سەیری منداڵەکان دەکەین ئومێدمان تازە دەکەینەوە. داوای یارمەتی لە یەزدان دەکەین کە رزگارمان بکات".