Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2018
مۆسكۆ – AA
لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له میدیاكانی رووسیا وه‌ك ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ له ئاستی باڵادا هه‌ڵسه‌نگێندرا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ و پوتین له هێلیسینکی پایتەختی فینلاند له لایه‌ن میدیاكان و شاره‌زایانی رووسیه‌وه به گشتی وه‌ك هه‌نگاوێكی باش له‌قه‌ڵه‌م درا، به‌ڵام نیگه‌رانی ئه‌وه‌یشن كه زیندووبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر نه‌خایه‌نێت.
رۆژنامه‌ی ڤهدۆمهستی رووسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له میانی لووتكه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاند زیاتر له چوار كاتژمێری خایاندووه، بابه‌ته‌كه كه به ناوی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ له ئاستی باڵادا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به تێڕوانینی شاره‌زایان دراوه كه گرێنیتیهك نییه تا ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن.
هاوکات رۆژنامەی كۆممهرسامنت له هه‌واڵێكی شیكاریدا به ناوی "لێكتێنهگهیشتنهكانی ئاشتی"دا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای لووتكه‌كه‌ی هه‌ردوولا راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رووسیا له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌ش بووه به‌ڵام مه‌رجه‌كانی رووسیا له سووریا جیاوازن له مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا.
شاره‌زایانی رۆژنامه‌ی نهزاڤیسیما بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی ئێران و چینه‌وه رووسیا بۆ لای خۆی رابكێشێت و باسیان له‌وه كردووه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت له "جه‌نگی بازرگانییدا" پوتین له‌گه‌ڵیدا بێت.
نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی ئیزڤهستیا، ئه‌دوارد لۆزانسكیی ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌رچه‌ند كه‌س چاوه‌ڕێی هه‌نگاوێكی گرنگی له‌و لووتكهیهی نه‌ده‌كرد به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو بوو و بووه هۆی تاوتوێكردنی زۆر پرسی گرنگ.