16 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2020
تەرابلوس - AA
ناوەندی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "گڕکانی توڕەیی" سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی گەرەکێکی شاری تەرابلوسی پایتەخت کردووە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە یەکێک لەو مووشەکانە بەر خانوویەک کەوتووە و بووەتە هۆی کوژرانی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ و برینداربوونی سێ منداڵی دیکە کە تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ نۆ ساڵدا بووە و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە لە ٢١ی ئادارەوە بەناو ئاگربەست لە لیبیا راگەیەندراوە، بەڵام میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر چەندین جار ئاگربەستەکەیان پێشێلکردووە.
لەبەرامبەریشدا حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لە ٢٦ی ئاداردا ئۆپەڕاسیۆنی "زریانی ئاشتی" دەست پێ کرد و وەڵامی پەلامارەکانی میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەری دایەوە.