ئەنقەرە
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بارەی رفاندنی سەرۆکوەزیرانی لیبیا لە لایەن چەند کەسێکی چەکدارەوە رایگەیاند: "تورکیا زۆر نیگەرانی ئەو رووداوەیە و بە ھیچ شێوەیەک ھیچ جۆرە ھێرشێک بۆ سەر نوێنەری راستەقینەی گەلی لیبیا قەبووڵناکت."
وەزارەتی دەرەوەی توركیا گوتی: "باشبوونی تەندروستی عەلی زێدان و گەڕانەوەی بۆ سەر پۆستەکەی، بوو بە ھۆکاری ئارامبوونەوە و ئێمە وەکو تورکیا ئەو کردەوەیە بە توندی ئیدانە دەکەین، چونکە عەلی زێدان لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەییەوە ئەو پۆستەی پێ دراوە و نوێنەری یاسایی ئیرادەی خەڵکی لیبیایە."
وەزارەتی دەرەوەی توركیا ھەروەھا رایگەیاند: "برایانمان لە لیبیا پابەندی ئامانجەکانی شۆڕشی خۆیانن ووەزارەتی دەرەوەی توركیا ھەروەھا ھیواخوازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە چوارچێوەیەکی یاساییدا ھەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەی ئاشتییانە بدەن بۆئەوەی لیبیا ببێتە خاوەن دامودەزگای رەسمی چالاک و تورکیاش درێژە بە ھاوکارییەکانی خۆی بۆ لیبیال دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتای شۆڕشی لیبیاوە تا ئێستا تورکیا ھاوکاری خەڵکی ئەو وڵاتەی کردووە و لەمەودواش لە ھەمووی بوارەکاندا ھاوکارییەکانیان بەردەوام دەبێ.