نیویۆرک
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن لە ڕاگەیەنراوێکدا گوتی: "رفاندنی عەلی زەیدانی سەرۆک وەزیرانی لیبیا ئیدانە دەکەین و داوا لە ھەموو لایەنە سیاسی و تایفیەکانی لیبیا دەکەین یەکێتی و سەقامگیری بپارێزن چونکە رەوشی ئاسایشی لیبیا رۆژ بەرۆژ بەرەو خەرابی دەچێت."
بان کی مۆن داوای لە وڵاتانی جیھان بە تایبەت وڵاتە پێشکەوتووەکان کرد، بۆ بەھێزکردنی دیموکراسی ھاوکاری لیبیا بکەن.
دوێنی ژمارەیەک چەکدار لە شاری تەرابلوس ی پایتەختی لیبیا عەلی زەیدان ی سەرۆک وەزیرانی لیبیایان بۆ شوێنێکی نادیار رفاند و ڕاشیانگەیاند کە رفاندی سەرۆک وەزیر لە تۆڵەی ئەوەبوو کە حکومەتی لیبیا لەبارەی دەستگیرکردنی ئەنەس لیبی ی سەرکردە لە رێکخراوی ئەلقاعیدە لەلایەن ھێزە تایبەتیەکانی ئەمەریکاوە ھەڵوێستی نەبووە. دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستەسەرکردن سەرۆک وەزیرانی لیبیا لەلایەن ئەو چەکدارانەوە ئازادکرا.
لەبارەی رەوشی موسڵمانانی میانمار بان کی مۆن گوتی: "لەمبارەیەوە دیدارێک لەگەڵ تەین سینی سەرۆکی حکومەتی میانمار ئەنجام دەدەم و ھەوڵ دەدەم ئەو کێشەیە لەرێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت."