Zana Natık Kerem
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2019
تەرابلوس ــ AA
راگەیەندرا کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزەکانی لیوا خەلیفە حەفتەر، ژمارەیەک ئامانجی ھێزەکانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانییان لە باشووری شاری تەرابلوس بۆردومانکردووە.
سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرای کرد کە ھێزەکانیان لە وادی ربێع و عەین زارە باشووری تەرابلوس لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزەکانی لیوا حەفتەر بۆردومانکراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ھێشتا زیانە گیانییەکانی ئەو بۆردومانانە نەزاندراون.
بە گوتەی سەرچاوەکە، رەوشی شاری تەرابلوس و دەورووبەری لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا تا بەربانگ ئارامبوو، بەڵام دوای بەربانگ، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزەکانی لیوا خەلیفە حەفتەر، ھێزەکانی حکوومەتی تەبایی نیشتمانییان بۆردومان کرد.
لە چواری مانگی نیسانی رابردوودا، ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستپێکرد و لە بەرامبەردا لە حەوتی هەمان مانگدا، گوتەبێژی ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، عەقید محەمەد قنونو دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لەژێرناوی "گڕکانی تووڕەیی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر راگەیاندبوو.