Mücahit Aydemir,1 23
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ته‌رابلوس – AA
تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان سەربە سوپای لیبیا به‌رده‌وامن له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی کە له ئاكامی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ربه هێزه نایاساییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر له ناوچه‌کانی نیشتەجێبوون لە باشووری ته‌رابلوس كه‌وتوونه‌ته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كان ٢٢ تۆن ته‌قه‌مه‌نییان له ناوچه‌ی سه‌ربازیی حیرا كه ٧٥ كیلۆمه‌تر له ته‌رابلوسه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته باشووری شارەکەوە، به شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو ته‌قانده‌وه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پاشماوه جه‌نگییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی، جه‌نه‌رال محه‌مه‌د سه‌عید موسهلـلهم رایگەیاند "ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی كه له ناوچه‌کانی نیشتەجێبوون دۆزراونه‌ته‌وه جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازان. بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له میانی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌فته‌ر بۆسه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كه‌س ناچاربوون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بن.
به‌پێی داتاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوخۆی لیبیادا، زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.