Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك شازاده و وه‌زیر له سعوودیه، پشتگیریی بۆ شا سه‌لمان و شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕی نیشان دا.
تره‌مپ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی، "شا سه‌لمان و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، خۆیان به‌ته‌واوی ده‌زانن چی ده‌كه‌ن".
تره‌مپ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "ئه‌وانه‌ی كه خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، ساڵانێكه وڵاتهكهیانیان دادۆشیوه".
شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو، به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری به‌رگری و شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمان لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكهێنرا و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی سعوودیه كه 11 شازاده و چوار وه‌زیریشیان لەنێودابوو، ده‌ستیان پێ لهكاركێشرایهوه و ده‌ستگیركران.
لیژنه‌كه چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی وه‌ك پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شاری جدده و كۆلێرا له ساڵی 2009دا وه‌ك هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه خستووەتەڕوو.
لیژنه‌كه كه له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری شاهانه‌دا راگه‌یه‌نرا، ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستگیركردن، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامان و ئه‌نجامدانی لێپێچینه‌وه‌ی دیكه‌ی پێدراوه و كوڕی شا سه‌لمان، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان كراوه به سه‌رۆكی لیژنه‌كه.