Tevfik Durul,Rewa Mahmut Hasan
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
سیئۆل- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای سەردانەکەی بۆ ژاپۆن لە میانی وێستگەی دووەمی گەشتەکەیدا بۆ ئاسیا، گەیشتە کۆریای باشوور.
دۆناڵد ترەمپ لە بنکەی ئاسمانیی ئۆسان (٧٠ کیلۆمەتر باشووری سیئۆلی پایتەخت) لە لایەن سەرۆکی کۆریای باشوور، موون جای ئین پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە ترەمپ سەردانی بنکەی سەربازی کەمپی هەمفرەیس بکات و نانی نیوەڕۆ لەوێ بخوات، پاشان بەرەو سیئۆلی پایتەخت بەڕێدەکەوێت و مەراسیمی پێشوازی لە کۆشکی سین بۆ ئەنجام دەدەن و دواتر سەرکردەی هەردوو وڵات کۆدەبنەوە.
لەدوای سەردانەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوش بۆ ئاسیا لە ١٩٩٢دا، ئەمە درێژترین گەشتی سەرۆکێکی ئەمریکایە کە ترەمپ بۆ ئاسیا ئەنجامی دەدات.
ترەمپ رۆژی دووشەممە سەردانی ژاپۆنی کردببوو، سەردانێکی ١٣ رۆژی دەستپێکردبوو بۆ ئاسیا، دووەمین وێستگەشی کۆریای باشووربوو.
بڕیارە ترەمپ لە ٨-٩ ی ئەم مانگە سەردانی چین بکات و دواتر لە ١٠-١٢ی هەمان مانگ بگاتە ڤیێتنام و دواتر لە ١٢-١٣ی تشرینی دووەم سەردانی فلیپین بکات.