Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پرسی رۆژنامهنووس جەمال خاشقچی گوتی: "ئەو بابەتە زۆر گرنگە"، " تا کۆتایی بەدواداچوونی بۆ دەکەین".
ترەمپ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی باسی لە پرسی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعوودی و کارمەندی رۆژنامهی واشنتۆن پۆست جەمال خاشقچی کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ وێڕای ئاماژەکردن بەوەی کە سەبارەت بە رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای سعوودیە گفتوگۆی کردووە، گوتی: "ئەم بارودۆخە زۆر خراپە. بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین رۆژنامەنووسێک یاخود هەرکەسێکی دیکە ئاوای بەسەربێت ".
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ دەستگیرانەکەی خاشقچی گفتوگۆی کردووە و گوتیشی کە ناوبراوی بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە.
ترەمپ گوتی: "بکەری ئەو کارە کێ بێت دەیدۆزینەوە، ئەوەی دەیزانین ناوبراو دوای ئەوەی چووەتە كۆنسوڵخانە بێسەروشوێن بووە".