Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ یاریزانی موسڵمانی وەرزشی هونەرە بەرگرییەکان حەبیب نورماگۆمیدۆڤ کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی کرێملین لە نووسراوێکدا رایگەیاند کە پوتین لە شاری ئولیانۆڤسک چاوی کەوتووە بە حەبیب و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێکردووە بەسەر پاڵەوانی جیهانی و یاریزانی ئیرلەندی کۆنۆر ماکگریگۆر.
پوتین لە کۆبوونەوەی لەگەڵ حەبیب جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەگەر وەرزشوان لەسەر ئاستی تاکە کەسیش بەشداری لە پاڵەوانییەتییە نێودەوڵەتییەکان بکات گرنگە کە ناوی وڵاتەکەی بهێنێت و گوتیشی کە لە نزیکەوه چاودێری ئەو یاریزانەی کردووە و شانازیش بە بردنەوەکانی دەکات لە یارییەکاندا.
پوتین ئەوەیشی راگەیاندووە کە پێویستە لەگەڵ رکابەرەکانی هەوڵبدات خۆی بدزێتەوە لە رووداوی رەگەزپەرستی و گوتیشی: "بەڵام ئەگەر بێت و لە دەرەوە کاربکرێت لەسەر رەگەزپەرستی بەرامبەرت ئەوا تەنیا تۆ نا بەڵکو ئێمەش بەرامبەر بەخۆیان دەبیننەوە".
لای خۆیەوە حەبیب گوتی: "سەرەڕای ئەوەی کە کۆنۆر ماکگریگۆر سوکایەتی بە خێزان و ئاینم کرد بەڵام بە باشی هەڵسوکەوتم لەگەڵی کرد بەڵام بەشێوەیەکی دیکە دەنگی داوەتەوە".
حه‌بیب نورمحه‌مه‌د، كه به رووسی (خه‌بیب نورماگۆمیدۆڤ)ـه، له دایكبووی ساڵی ١٩٨٨ی ناوچه‌ی سومادینسكی رووسیایه و لە خێزانێکی موسڵمانە.
حه‌بیب له ته‌مه‌نی هەشت ساڵییه‌وه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه راهێنانی پێكراوه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه، جگه له حه‌بیب برایه‌كی به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر و ئامۆزایه‌كیشی به ناوی عومه‌ر، له هه‌مان تیمه‌كه‌ی باوكی‌دا به به‌رده‌وام راهێنان ده‌كه‌ن، تا ئێستاش چه‌ندین خه‌ڵات و نازناوییان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی رووسیا و جیهاندا به‌ده‌ستهێناوه.
ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا ٢٨ یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و لە تەواوی یارییەکانیش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە کە دواهەمینیان له یارییه‌كی مێژوویی‌دا، له كۆنه‌ر مهگریگهر، پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی ئیرله‌ندی برده‌وه.