Gülsüm İncekaya,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA / جنێڤ - AA
گوتەبێژی ئەنجوومەنی رۆهینگیا لە ئەورووپا-ERC ، دکتۆر ئانیتا شوگ، ئاماژەی بەوەکرد لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سوپا بۆ سەر هەرێمی ئاراکان لە میانمار لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، ٢ بۆ ٣ هەزار موسڵمان کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ هەزار موسڵمانی دیکەش ئاوارەبوون.
ئانیتا شوگ لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: ''کۆمەڵکوژییەکانی ماوەی چەند رۆژی رابردووی سوپا لە هەرێمی ئاراکان، چەندین هێندەی کۆمەڵکوژییەکانی ساڵی ٢٠١٢ و کۆمەڵکوژییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی پارساڵە. دۆخەکە هەرگیز بەوشێوەیە خراپ نەبووە. بەرەوڕووی جینۆسایدێکی هێواش لە ئاراکان دەبینەوە''.
شوگ باسی لەوەکردووە تەنها لە گوندی ساوگپارای سەربە شاری راتێداونگی هەرێمی ئاراکان، دوێنێ ٩٠٠-١٠٠٠ موسڵمان کوژراون و تەنها یەک منداڵی کوڕ لە کۆمەڵکوژییەکە رزگاری بووە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی رۆهینگیا لە ئەورووپا کە وەک پزیشک لە سویسرا کاردەکات، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە و چالاکوانە لۆکاڵەکانەوە، دەستیکەوتوون، ئاماژەی بەوەکرد لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە گوندە جیاوازەکانی ئاراکان ٢ بۆ ٣ هەزار موسڵمان کوژراون و ئەو کەسانەشی کۆمەڵکوژییەکانیان ئەنجامداوە، سەربازانی سوپای میانمارن.
شوگ رایگه‌یاند تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له ئاراكان ئاواره‌بوون و دوو هه‌زار مسوڵمانی ئاراكانیش له سنووری میانمار-به‌نگلادیش گیریانخواردووه و سنووری به‌نگلادیشیان لێداخراوه.
گوته‌بێژه‌كه راشیگه‌یاند كه گونده‌كانی ئاناوكپین و نیانگپینگ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بوزیی ناوچه‌كه‌وه گه‌مارۆدراون و گوتی، "ئه‌م خه‌ڵكه نامه‌یان بۆ حكوومه‌تی میانمار نووسی و رایانگه‌یاند كه بێ‌تاوانن و هیچ تاوانێكیان ئه‌نجامنه‌داوه و داوایان كرد گه‌مارۆكان هه‌ڵبگیرێن و له گونده‌كان بگوازرێنه‌وه. به‌ڵام حكوومه‌تی میانمار ته‌نانه‌ت وه‌ڵامیشی نه‌دانه‌وه. ژماره‌یان نازانین به‌ڵام سه‌دان كه‌س ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه".
شوگ راشیگه‌یاند 23ی ئاب له شاره‌دێی ئاوك نان یاری سه‌ربه راسیداونگهوه نزیكه‌ی 100 گوندنشین بۆ شوێنێكی نادیار براون و مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و خه‌ڵكه كوژرابێتن.
شوگ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌پێناوی راگرتنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئاراكاندا پێویسته ده‌ستبه‌جێ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
بانگه‌واز له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا، ساتێك زووتر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه رابگیرێت كه هێزه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌تی بۆرما و بوزییەکان دژ بە موسوڵمانانی ئاراكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
دکتۆرمحهمهد ئه‌یوب خان ئاراكانی كه له ئه‌نقه‌ره ده‌ژی، باسی دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كرد.
دکتۆرمحهمهد ئه‌یوب خان ئاراكانی: "دۆخێكی سته‌می سه‌خت له ئارادایه. كۆمه‌ڵكوژی، ده‌ستدرێژی، سووتاندن به زیندوویی رۆژانه رووده‌ده‌ن. به‌ڵام حكوومه‌تی بۆرما رێگه به رۆژنامه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی، رێكخراوه خێرخوازه‌كان، نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌وانه خۆجێییه‌كانیش نادات بگەنه ناوچه‌كه".
دکتۆرمحهمهد ئه‌یوب خان ئاراكانی باسی لەوەکرد بە بیانووی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦دا ژمارەیەک گەنجی موسوڵمان لەتاو زوڵم و ستەم لە رێگەی کوتەک، شمشێر و چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر سێ بنکەی سەربازیی لەسەر سنوورەکان، حکوومەتی بۆرما سەرجەم دەروازەکانی داخستووە و پەلاماری شارەدێ و گوندەکانی داوە و هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکان و بێ گوێدانە ژن و منداڵ، هەمووانی کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد لە ٢٥ی تەمووزدا ''لیژنەی لێکۆڵینەوە لە راستییەکان'' کە لە سێ کەس پێکهاتوون لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پێکهێنراوە، بەڵام حکوومەتی بۆرما ئەوەی راگەیاندووە کە رێگە بە ئەندامانی ئەو لیژنەیە نادات بێنە ناو وڵاتەکەیەوە، راشیگەیاند ''حکوومەتی ئەو وڵاتە ئازایەتیی لە بایەخ پێنەدانی جیهانەوە وەرگرتووە و شەوی ٢٤ی ئاب، ٢٥ گوندی دیکەی گەمارۆداوە کە دانیشتوانی گوندەکانیش بەرگرییان نیشانداوە، حکوومەت دەستی داوەتە کۆمەڵکوژییەکان و بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا نزیکەی ٥٠٠ موسوڵمان کوژراون''.