Sefa Mutlu,Mohammed Baqi Hussein
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
تهكناف - AA
له كاتێكدا كۆچی په‌نابه‌ران له میانماره‌وه بۆ به‌نگلادیش به‌رده‌وامه، دووكه‌ڵی ئه‌و گوندانه‌ی سه‌ربازانی میانمار و بووزییه نه‌ژادپه‌رسته‌كان ده‌یانسووتێنن له به‌نگلادیشه‌وه به‌ڕوونی ده‌بینرێت.
هه‌ڵاتنی موسڵمانانی هه‌رێمی ئاراكان له هێرش و په‌لاماری سه‌ربازانی میانمار و بووزییه نه‌ژادپه‌رسته‌كان كه له 25ی ئابه‌وه ده‌ستیپێكردووه له روباری ناف-ه‌وه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، تا ئێستا 300 هه‌زار كه‌س گه‌یشتوونه‌ته به‌نگلادیش كه زۆرینه‌یان له ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوو پێكدێن.
موسڵمانه هه‌ڵاتووه‌كان دوای بڕینی ناوچه شاخاوییه‌كانی میانمار، به‌هاوكاریی راوچییانی ماسی له رووباری ناف ده‌په‌ڕنه‌وه.
هه‌ڵاتووه‌كان هه‌ندێك كه‌لوپه‌لیان له كۆڵكردووه و هه‌ندێكیان چه‌ند سه‌رێك له ئاژهڵهكانیشیانی له‌گه‌ڵ خۆیاندا رزگاركردووه.
هاوكات دووكه‌ڵی ئه‌و گوندانه‌ی سه‌ربازانی میانمار و بووزییه نه‌ژادپه‌رسته‌كان ده‌یانسووتێنن له به‌نگلادیشه‌وه به‌ڕوونی ده‌بینرێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی رێكخراوی خێرخوازیی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ (İHH) به‌رده‌وامه.
تیمه‌كانی (İHH) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوكاریی پێشكه‌شی لێقه‌وماوانی ئاراكان كردووه و خۆراك و پێداویستیی به‌سه‌ردا دابهشكردوون.