Zana Natık Kerem
23 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2022
هەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە کوێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی کوێت، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوێت، ئەحمەد نەواف سەباح و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ کراوە.
راشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ کوێت، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەروەها پتەوترکردنی هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی کوێت تاوتوێ دەکات.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و وەزیری پیشەسازی، خالید بەتال، هەروەها بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد عیدانی یاوەری محەمەد شیاع سوودانی دەکەن لەسەردانەکەی بۆ کوێت.