Mustafa Melih Ahıshalı
25 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2025
ئیستانبوڵ - AA
لە ئێران سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ کەسدا جێبەجێ کرا، کە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی مۆسادیان خرابووە پاڵ.
تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئێران، ڕاگەیەندراوێکی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەی لەبارەی بابەتەکە بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سزای سەر هەر یەک لە ئیدریس عەلی و ئازاد شوجاعی و ڕەسول ئەحمەد ڕەسول کە لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەندکراوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ورمێ جێبەجێکراوە.
ئەو سێ کەسەی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، تۆمەتی "ئاژاوەنانەوە لەسەر زەوی" و "تاوانی جەنگ"یان خرابووە پاڵ، کە هاوکاری دەوڵەتە بیانییە دوژمنکارەکانیان کردووە و ئامێرەکانی تیرۆریان بردووەتە ناو وڵات و، ئەو ئامێرانە لە تیرۆرکردنی کەسێکدا بەکارهاتوون.