پاریس
سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا (جێن مارک ئایرۆڵت) لەبارەی مەترسیی سیخوڕیکردنی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەیانەوە رایگەیاند کەوا سەرکۆمار فرانسوا ھۆلاندی کێشەکە لە لوتکەی یەکێتی ئەوروپادا باس دەکات.
بەپێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی (لۆمۆند)، ئاژانسەکانی ئەمریکا لە فەڕەنسا بەبیانووی چاودێریکردنی تیرۆریستان لە ١٠/١٢/٢٠١٢ تا مانگی یەکی ٢٠١٣، ٧٠.٣ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنیی ژمارەیەک بازرگان و نووسینگەی گەورەیان تۆمار کردووە.