Ahmet Dursun
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2023
ئەنقەرە – AA
لە ئێران "یەکەم مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک" کە مەودای هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر دەبڕێت ناسێندرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران IRNA بڵاویکردەوە لە رێوڕەسمێکدا لە تاران کە سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و گەورە بەرپرسانی سەربازی ئێران تیایدا بەشدار بوون یەکەم مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک کە ناوی لێندراوە "فەتتاه" ناسێندراوە.
ئەم جۆرە مووشەکە کە مەودای هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر دەبڕێت بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە کاتی پێکانی ئامانجی دیاریکراودا خێراییەکەی دەگاتە ١٣-١٥ مەچ (پێوانەی خێرایی دەنگ، زیاتر لە ١٥ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا).
ئەم جۆرە مووشەکە بەهۆی ئەوەی دەگوترێت خێراییەکەی بە لایکەم پێنج هێندەی خێرایی دەنگە (٣٤٣ مەتر لە چرکەیەکدا دەبڕێت) پێی دەگوترێت هایپەرسۆنیک.
فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، جەنەڕاڵ ئەمیر عەلی حاجیزادە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ رایگەیاند کە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک'یان پێش خستووە و لەم نزیکانە دەیناسێنن.