Ramal Mahmood
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر چەکدارانی داعش لە ئەلباب یەکێک لە ئەمیرەکانی داعش بەناوی ئەبو ئەنساری کوژرا.
بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات دوێنێ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆسەر چەکدارانی داعش لە ناوچەی ئەلباب ئەنجام دا، دەرکەوتووە لە ئاکامدا یەکێک لە ئەمیرەکانی داعش بەناوی ئەبو ئەنساری کوژراوە.
سوپای تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنی رۆژی پێشوودا ئەمیرێکی دیکەی داعشی بەناوی ئەبو حسێن تونسی کوشتبوو.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەنراوی ئەمڕۆیدا، ئاماژەی بەوە داوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان لە ناوچەکانی ئەلباب، سوفلاینیاه، قەبر ئەلموکری، بزاگاه، تەدیف و ئەبو جەبار ١٢ ئامانجی داعشیان خاپوور کرد کە وەک سەنگەر و مۆڵگە بەکار دەهێنران.