Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
غەززە ــ AA
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو ھاووڵاتی فەڵەستینی لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل لە باکووری کەرتی غەززە شەھیدبوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە باسی لەوە کردووە، دوو ھاووڵاتی فەڵەستینی بە ناوەکانی، ئەیمەن نافز رەبیع نەجار تەمەن ٢٤ ساڵ و موھەنەد ماجد جەمال حەمودە تەمەن ٢٤ ساڵ لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل لە رۆژھەڵاتی شاری جەبالیا باکووری غەززە، شەھیدبوون.
ئەشرەف قودرە ئاماژەی بەوەشداوە کە تەرمی دوو شەھیدەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئیندۆنێزی لە باکووری کەرتی غەززە، بێ ئەوەی وردەکاری و زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.