Adam Abu-bashal
04 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2023
ئەبووجا - AA
بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نێجیریا، نزیکەی ٨،٣ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.
وەزیری کاروباری مرۆیی و کەمکردنەوەی هەژاری لە نێجیریا، بیتا ئیدو، ئاماژەی بەوە کرد لە ویلایەتەکانی بۆرنۆ، یۆبی و ئاداماوا کە هێرشی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی بۆکۆ حەرام و ISWAP زیادیان کردووە، نزیکەی ٨،٣ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.
ئیدو باسی لەوە کرد کە حکوومەت پێداگرە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی مرۆیی و گوتی: ''نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە بێنوی لە نێجیریا بووەتە پایتەختی پێداویستییە مرۆییەکان، لەبەرئەوە زۆر کار هەیە پێویستە بکرێت لە ڕووی مرۆییەوە''.
هەروەها ئیبدو باسی لەوە کرد کە وەزارەت ڕێگای نوێی دۆزیەوەتەوە لە پێناو دروستی و شەفافیەتی بۆ ئەوەی تۆمارە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی گشتگیر پشتڕاست بکاتەوە.
ڕێکخراوی تیرۆریستیی بۆکۆ حەرام، لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠کانەوە، لە نێجیریا چالاکی هەیە و لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئێستا، دەیان هەزار کەس بەهۆی کردە توندوتیژییەکانیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا، هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێی نێجیریا وەک کامیرۆن، چاد و نیجەر.