Ramzi Mahmud
18 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2025
غەززە ــ AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری خان یونس باشووری کەرتی، ١٢ فەڵەستینی کوژران و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.
شایتەحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھیرشی کردووەتە سەر شاری خان یونس.
بە گوتەی شایتەحاڵەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە شاری خان یونس، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، ١٢ فەڵەستینی کوژراون و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.