ABDULSALAM FAYEZ
18 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا سانا بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری شاری سوەیدا باشووری سووریا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری شاری سوەیدا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.