Çağrı Koşak
01 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2022
ئیستانبوڵ – AA
ئەمساڵ بەبێ سنوردارکردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، نوێژی جەژن لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدرێن.
لەبارەی نوێژی جەژنی رەمەزانەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەریەک لە سعوودیە، کوێت، قەتەر، بەحرێن، میسر، ئیمارات، فەڵەستین، عێراق، لیبیا، لوبنان، سودان، تونس و عومان راگەیەندراویان بڵاو کردەوە.
وەزارەتی کاروباری ئایینی سعوودیە رایگەیاند دوای هەڵگرتنی قەدەغەکارییەکان بەهۆی کۆرۆناوە، نوێژی هەینی لە مزگەوت و گۆڕەپانەکان ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وەزارەتی کاروباری ئیسلامی کوێت، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی قەتەر و فەرمانگەی وەقفەکانی بەحرێن رایانگەیاندووە کە نوێژی جەژن لە مزگەوت و گۆڕەپانەکاندا ئەنجام دەدرێت.
لە کاتێکدا وەزارەتی ئەوقافی میسر بڕیاری داوە نوێژی هەینی لە مزگەوتە گەورەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت، ئیمارات بڕیاری داوە بە بەکارهێنانی دەمامک و رەچاوکردنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی نوێژی هەینی ئەنجام بدرێت.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی فەڵەستین، عێراق، لیبیا، لوبنان و سودانیش لە راگەیەندراوەکانیاندا تیشکیان خستووەتە سەر ئەوەی کە بەبێ سنوردارکردن، نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت.
وەزیری کاروباری ئایینی تونس، ئیبراهیم ئەلشائیبی بە ئاماژەدان بەوەی کە نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە گۆڕەپانەکان لە ساڵانی داهاتوودا بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن بەکار دەهێندرێن.
لە عومانیش لە کاتێکدا نوێژی جەژن و جەژنە پیرۆزە لە گۆڕەپانەکان قەدەغە کراوە، وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کراوەتە مەرج بۆ بەشداریکردن لە ئەنجامدانی نوێژی جەژندا.
لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە گرتنەبەری رێوشوێنەکانی رێگەگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نوێژی جەژن لە مزگەوتەکانی وڵاتانی عەرەبی بە شێوەیەکی سنوردار ئەنجام دەدرا، لەگەڵ کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەو پەتا جیهانگیرە، بە شێوەیەکی قۆناغبەند ژیان ئاسایی بووەتەوە لەو وڵاتانە.