Zana Natık Kerem
16 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2024
غەززە ــ AA
ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە ماوەی ٢٢٢ ڕۆژە بەردەوامن و لەئاکامدا تا ئێستا، ٣٥ ھەزار و ٢٧٢ کەس کوژراون و ٧٩ ھەزار و ٢٠٥ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٢٢٢ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چوار کۆمەڵکوژی دیکە دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٣٩ کەس کوژراون و ٦٤ی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٥ ھەزار و ٢٧٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٩ ھەزار و ٢٠٥ کەس.