Utku Şimşek,Muhammet Torunlu
16 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە تا ئێستا لە باکووری عێراق بەردەوامە، ٩٣١ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بۆسەر تیرۆریستانی پەكەكە لە باکووری عێراق بەردەوامە.
ڕاشیگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا، ٩٣١ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
باسی لەوەشکردووە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، ژمارەیەک حەشارگە و ئەشکەوتی تیرۆریستانی پەكەكە کە بڕێکی زۆر تەقەمەنیان تیایدابوو، خاپوورکراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، سێ ھەزار و ٩٨١ کەس دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بە ڕێگەی نایاسایی سنوور ببەزێنن و بێنە ناو خاکی تورکیاوە.