Muhammet Nazım Taşcı
06 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2023
ئیسلام ئاباد - AA
لە هێرشێکی خۆکوژیدا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لە هەرێمی بەلوچستان باشووری رۆژئاوای پاکستان، نۆ پۆلیس کوژران و ١١ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی داون لە شاری بۆلان لە سنووری ناوچەی کاچی و سیبی، هێرشێکی خۆکوژی بۆسەر ئۆتۆمبێلی پۆلیس لەو کاتەی بەسەر پردێکدا تێدەپەرێ، ئەنجام درا.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، نۆ پۆلیس کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.
- هێرشە تیرۆریستییەکان زیادی کردووە
لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا، هێرشە تیرۆریستییەکان لە پاکستان و بە تایبەتی لە هەرێمەکانی خەیبەر پاختونخوا و بەلوچستان رووی لە زیادبوون کردووە.
ئیسلام ئاباد، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم هێرشانە لەلایەن تاڵیبانی پاکستان کە لە ئەفغانستان نیشتەجێن پلانی بۆ دادەنرێت و ئیدارە دەکرێت، لای خۆیەوە ئەفغانستان ئەو بانگەشانە رەتدەکاتەوە.
لە ٣٠ کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی لە کاتی نوێژی نیوەڕۆ بۆسەر مزگەوتێکی شاری پیشاوەری پاکستان ١٠٢ کەس گیانیان لەدەستدابوو کە زۆرینەیان پۆلیس بوون.