Hanife Sevinç,İsmail Özdemir
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند هێرشی تیرۆریستیی لە دژی ئەو مرۆڤانەی کە لێپرسراوێتییان بریتییە لە فەراهەمکردنی ئاسایشی نیشتمان ''جێگەی لێخۆشبوون و لێبوردەیی نییە. ئێمە لەبەرامبەر تیرۆریستاندا بەرەنگاری و خەباتمان بێ هیچ وەستان و بێزاربوونێک بەردەوام دەبێت''.
ئەردۆغان سەردانی بریندارانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ڤەزنەجیلەری لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هاسەکی کرد و لەوێ بۆ ماوەی ٤٠ خولەک مایەوە، دواتر لە هاتنە دەرەوەیدا لێدوانێکی رۆژنامەنووسی دا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرەخۆشی لە گەلی تورکیا کرد و داوای ئارامگریی لە خوای گەورە کرد.
دواتر ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستادا دووان لە بریندارەکان لە هۆبەی چاودێریی ورد لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هاسەکی لەژێر نەشتەرگەریدان و ئەوانی دیکەیان دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لەلایەن پزیشکەوە چاودێری دەکرێن.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەکرد لەگەڵ بریندارەکاندا بۆ ماوەیەکی کەم گفتوگۆی کردووە و رایگەیاند: ''بەدڵنیاییەوە بەهۆی تەقینەوەکەوە، هەندێک وردە برینداریی هاتووەتە ئاراوە بەڵام ئەوانیش لە ماوەیەکی کورتدا و بە گوتەی بەڕێوەبەر و پزیشکانی پسپۆڕ، چارەسەرەکانیان تەواو دەبێت و دەنێردرێنەوە ماڵەوە. لە ئێستادا سەرۆکایەتی داواکاری گشتیمان لە ناوچەکە سەرگەرمی کارەکانییەتی. هەموو رێکارە یاساییەکان سەبارەت بە هەر حەوت پۆلیسە شەهیدەکە و چوار هاووڵاتییە سڤیلە شەهیدەکە بەردەوامە. دوای تەواوبوونی رێ و شوێنەکانیش رادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێنەوە. بەوشێوەیەش بۆ جیهانی بێ کۆتا بەڕێ دەکرێن''.
دواتر ئەردۆغان رایگەیاند: ''با ئەوە بەڕوونی بڵێم، کە جیاکاریی لە نێوان پۆلیسی سڤیل و سەربازی سڤیلدا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستییەوە، هیچ کارناکاتە سەر ئێمە. ئەوەی کە لە کۆتاییدا شەهید دەبێت مرۆڤە و ئەو کارانەی ئەمانە دەیکەن لە دژی مرۆڤەکانە. ئەرکی هەریەک لە سەربازانمان، پۆلیسەکانمان و پارێزەرانی گوندەکانمان چییە؟ ئەرکیان دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی گیان و ماڵی هاووڵاتییانە. لە بنەڕەتدا دابینکردنی ئاسایشە بۆ هەموو گەل. هەنگاوگەلێک دژی ئەو مرۆڤانە کە لێپرسراوێتییان بریتییە لە فەراهەمکردنی ئاسایش، ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستییە. ئەم کارەش هیچ جێگەی لێخۆشبوون و لێبوردەیی نییە. ئێمە لە بەرامبەر تیرۆریستاندا بەرەنگاری و خەباتمان بێ هیچ وەستان و بێزاربوونێک بەردەوام دەبێت''.