Utku Şimşek,Orhan Onur Gemici
21 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان بە باکووری عێراق و سووریاوە ئەنجامدراون، ٤٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون، بەمەیش ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لەمساڵدا لەچالاکی خراون گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٢٠ تیرۆریست.
ڕاوێژکاری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، زەکی ئاکتورک لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە بینای وەزارەتەکە سازی کرد، ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێداگرانە درێژەی هەیە.
زەکی ئاکتورک باسی لەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەی بەردەوام و پێداگرانە دژ بە هەموو جۆرە مەترسیی و هەڕەشەیەک، بەتایبەتی دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە|کەجەکە|پەیەدە-یەپەگە، داعش و فەتۆ درێژەی هەیە و، ڕایگەیاند: "لەو چوارچێوەیەشدا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی هەفتەی ڕابردوودا ٤٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون بە باکووری عێراق و سووریاشەوە، بەمەیش ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لەمساڵدا لەچالاکی خراون گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٢٠ تیرۆریست".