Qais Omar Darwesh Omar
21 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2023
ڕامەڵڵا – AA
لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا، ٢٥ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.
یانەی دیلی فەڵەستین، دەستەی کاروباری دیلەکان و ئازادکراوەکان لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھەڵمەتیان بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستنییەکان لە پارێزگاکانی توڵکەرەم، نابلوس، ڕامەڵڵا، خەلیل و قودسی ڕۆژھەڵات لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامداوە.
ڕاشیانگەیاندووە کە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، ٢٥ فەڵەسیتنی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
ئەوەیشیان خستووەتەڕوو کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، چوار ھەزار و ٦٥٥ فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیر کراون.